Download and Install Microsoft Office Image Manager - Part02
بەرنامەی (Microsoft Office Picture Manager) لە ئۆفیسی 2003 و 2007 هەروەها 2010 هةية بەڵام لە ئۆفیسی 2013 و بە دواوە ئەم پرۆگرامە لابراوە ، ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێشتر ئەم پرۆگرامەیان بەکار دەهێنا بە هیوای ئەوە بوون کە لە ئۆفیسی 2016 و 365 هەبێت ، بەڵام بە داخەوە تیا نەبوو ! ، بەڵام خۆش بەختانە بە تەکنیکێکی خۆرای و ئاسان دەتوانرێت ئەم بەرنامە دابەزێنیت لە گەل ئۆفیسی 2016 . ئەویش بە داگرتنی (SharePoint Designer 2010) کە بەرنامەیەکی خۆرایە و دەتوانیت لە سایتی مایکرۆسۆف دایبگریتە ناو کۆمپیوتەرەکەت...
بۆ داونلۆد کردنی ئەم بەرنامەیە بۆ ئۆفیسی 32
32-bit
وە بۆ ئۆفیسی 64
64-bit
لێرە 32/64 پێی مەبەستمان ئاستی ویندۆزەکەت نیە کە 32 بت یان 64 بێت بەلکۆ مەبستمان پێی ئۆفیسەکەیە ، لە بە رئەوە پێش داونلۆدی کردنی ئەم بەرنامەیە تکایە دڵنیابە لە ئاستی ئۆفیسەکەت کە ئایا 32 بتە یان 64 بت.
بۆ زانینی ئاستی ئوفیسەکەت کە ئایە 64 بتە یان 32 ئەوا بۆ نمونمە بەرنامەی ۆرد بکەەروە پاشان بچۆ سەر فایل و کلکیکی (account) بکە و دوای کلیک لەسەر (about word) بکە
لە پەنجەرەی دوای ئەوە بۆت دەرئەکەویت کە 32 بت یان 64 بتت هەیە بۆ نمونە ئەوەی من 32 بتە
دوای ئەوەی کە SharePoint designer یکی راستت بۆ ئۆفیسەکەت داونلۆد کرد ، ئەو فایلە بکەرەوە پاشان پەنجەرەیەکی وەک ئەمەی خوارەوەت بۆ دەکرێتەوە ... تۆ کلیک لە سەر (Customize) بکە
دوای کلکیک کردنی (Customize) لە ویندۆزەی ئەکرێتەوە، کلیک لە سەر نیشانەی سەهمەکان بکە پاشان کلیک لەسەر (Not Available) بکە ، ئەمە بۆ هەر 3 بەشە سەرەکیەکە دووبارە بکەرەوە واتە بۆ (Microsoft SharePoint Designer، Office Shared Features، Office Tools)

دوای هەڵبژاردنی (Not available) بۆ هەر 3 بەشە سەرەکیەکە پەنجەرەیەکی وەک ئەمەی خوارەوەت دەست ئەکەویت...
اشان کلیک لە سەر نیشانەی (+) بکە لە تەنیشت (Office Tools) ، لیستێک دەرکرێتەوە کە یەکێک لە هەڵبژاردەکان بریتیە لە (Microsoft Office Picture Manager) کلکیک لە سەر سەهمەکەی تەنیشتی بکە و پاشان کلیکی (Run from My Computer) بکە بەمشە دەبێتە هۆی لابردنی نیشانە (X) ە سورەکە ، پاشان لە بەشی خوارەوە کلیکی (Install now) بکە .
بەمەش کرداری دابەزاندن بەردەوام دەبێت و لە کۆتاید پەنجەرەیەکی وەک ئەمەی خوارەوە دەبینیت کە نیشانی ئەدات کە دامەزراندنی بەرنامەکە بە سەرکەوتووی کۆتای هات.
لە دوای ئەوە کلیکی ستارت بکە و لە گروپی بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت (Microsoft Office Picture Manager ) دەردەکەوێت وەک لەوێنەکەی خوارەوە نیشان دراوە ...
دەتوانیت سەیری ئەم فیدیویەی خوارەوە بکەی بۆ زانیاری زیاتر
بۆ زانینی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە کیک لێرە بکە ...









Post a Comment